تشرینی دووه‌م 14, 2018 18:07 Asia/Tehran
  • موگرینی : یەکێتیی ئەورووپا داکۆکی لەبەرجام دەکات

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە وتاردانێک دا لە تاقمی قەیران لە برووکسەل جارێکی تر لەسەر داکۆکی کردنی ئەم یەکێتییە لەسەر بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی، پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، فێدێریکا موگرینی  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە  وتی : ئەورووپا لەبەر  هۆی ئاسایشی  بەرجام دەپارێزێ  و ئەم کارە لەبەر بەرژەوەندی و پرسی بازرگانی ئەنجام نادات.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەوروپا لە درێژە دا وتیشی: ئەگەر بتوانین  ئەم ڕێککەوتنە بپارێزین ، ئەو جار  دەکرێت بە پێی ئەوە پێشکەوتنی زۆرتر لەگەڵ ئێران لە یەمەن، پرسی مووشەکی، ئەفغانستان و ئاسیای ناوەندی  بە دەست بێت .

دوناڵد ترەمپی  سەرۆکی ئەمریکا ، هەشتەمی مانگی  مەی  دووهەزارو هەژدە بەشێوەی یەک لایەنە بە بنپێکردنی بەڵێنەکانی واشینگتۆن لەسەر بەرجام، واشینگتۆنی لەم ڕێککەوتنە  نێودەوڵەتییە  بردە دەر و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی ڕاگەیاند.

کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام بەرەوڕووی ڕەخنەی  بەربڵاوی  جیهانی   بەتایبەت لایەنەکانی دیکەی مۆرکەری ئەم ڕێککەوتنە نێو دەوڵەتییە بووەوە.

بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا، چین، ئاڵمان و یەکێتیی ئەورووپا ڕایانگەیاند، پێبەندی بەرجام بوونە و داکۆکی لێ دەکەن.

سەرپەیڤ