کرملین: هێزی ئەمریکی ، یارمەتی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریایان نەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i354614-کرملین_هێزی_ئەمریکی_یارمەتی_چارەسەرکردنی_قەیرانی_سوریایان_نەدا
دەوڵەتی ڕووسیا لە کاردانەوە بەرامبەر بە ھەڵاتنی ئەمریکا لە سوریا وتی : بوونی هێزەکانی ئەمریکاش ھیچ یارمەتییەکی چارەسەرکرانی قەیرانی ئەو وڵاتەی نەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2018 14:00 Asia/Tehran
  • کرملین: هێزی ئەمریکی ، یارمەتی چارەسەرکردنی قەیرانی سوریایان نەدا

دەوڵەتی ڕووسیا لە کاردانەوە بەرامبەر بە ھەڵاتنی ئەمریکا لە سوریا وتی : بوونی هێزەکانی ئەمریکاش ھیچ یارمەتییەکی چارەسەرکرانی قەیرانی ئەو وڵاتەی نەدا.

بەپێی نووسینی ڕۆژنامەی ئیزوستیا، چاپی مۆسکو، دیمتری پسکۆڤ  وتەبێژی کرملین  وتی : ڕەوشی دانیشتوانی سیڤیل لە هەندێ ناوچەی بن کۆنترۆڵی ئەمریکییەکان لە سوریا کارەساتبار بووە و تاقمە چەکدارە تیرۆریستەکان لەم ناوچەیە خەریکی ئامادەکردنی خۆیانن بۆ تێکهەڵچوونی تازە.

وتەبێژی کرملین  وتیشی: دانیشتوانی خۆجێیی لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ئەمریکا  هیچ دەسڕاگەیشتنێکیان  بە یارمەتیی پزیشکی نییە و کەچی بۆشیان نییە ناوچەکە بە جێ بێڵن.

دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە فەرمانی گەڕانەوەی هەموو هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریای دەرکرد.

قەیرانی سوریا لەساڵی 2011  لە ئەنجامی داکۆکیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە تاقمە تیرۆریستییەکان ، بە ئامانجی ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی سوریا ، دەستپێکرد.

ئەمریکا هەروەها بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان، بەشێوەی نایاسایی و بێ مۆڵەتی دەوڵەتی سوریا لەشکریانی خۆی مۆڵ دا بوو. دیمەشق بە جاران  سکاڵای دەربڕیوە لە داگیرکاریی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا لای دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.