پەسەند کرانی بڕیارنامە لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی کریماوە
کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەی پێشنیار کراوی ئۆکرانیا لە بارەی ڕەوشتی مافی مرۆڤ لە نیمچە دوورگەی کریمای، سەرباری خۆبواردنی لێژنەی ئابووریی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ دابین کردنی خەرج و بەرجەکەی، پەسەند کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئینتەرفەکس،کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، شەوی یەکشەممە لە ھەل و مەرجێکدا پشتگری کرد لە بڕیارنامەی پێشنیار کراوی ئۆکرانیا لە بارەی ڕەوشتی مافی مرۆڤ لە نیمچە دوورگەی کریما، کە ٦٥ وڵات ئەرێیان کردو ٢٧ وڵات دژی وەستان و ٧٠ وڵاتیش دەنگی بێ لایەنیان دا بەم بەڵگەنامەیە.
دیمیتری پۆلیانیسکی " Dmitry Polinsky، یاریدەری نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم پەیوەندییەدا ڕاشکاونە ڕایگەیاند: ئەم بڕیارنامە دژی ڕووسییە، بە تەواوی سیاسی و چەواشەکارانەو لە سەر بنەمای زانیاریگەلێکی ناڕاست و ساختەیە.
کودەتای ڕۆژئاواخوازان لە ئۆکرانیا و دوابەدوای ئەوەش، دابڕانی نیمچەدوورگەی کریما لەم وڵاتە و پەیوەست بوونی بە خاکی ڕووسیا لە ئەنجامی گشتپرسییەکەی ساڵی ٢٠١٤، ئاڵۆزیی نێوان مۆسکۆ لە گەڵ کییەف و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لێ کەوتووەتەوە.