ڕوسیا: چوونەدەری ئەمریکا لە سوریا، یارمەتی دەداتە چارەسەرکرانی قەیرانی ئەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i354894-ڕوسیا_چوونەدەری_ئەمریکا_لە_سوریا_یارمەتی_دەداتە_چارەسەرکرانی_قەیرانی_ئەو_وڵاتە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وێڕای پێشوازی کردن لە ڕاگەیاندنی چوونەدەری هێزی ئەمریکی لە سوریا وتیشی: نەبوونی ئەمریکییەکان، یارمەتی دەداتە چارەسەرکرانی قەیران لە سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2018 15:01 Asia/Tehran
  • ڕوسیا: چوونەدەری ئەمریکا لە سوریا، یارمەتی دەداتە چارەسەرکرانی قەیرانی ئەو وڵاتە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وێڕای پێشوازی کردن لە ڕاگەیاندنی چوونەدەری هێزی ئەمریکی لە سوریا وتیشی: نەبوونی ئەمریکییەکان، یارمەتی دەداتە چارەسەرکرانی قەیران لە سوریا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی جەزیرە ماریا زاخارۆڤا، وتی : ئامادەبوونی هێزی ئەمریکی لە سوریا لەمپەڕێکی بنەڕەتییە بۆ چارەسەرکرانی قەیران لەم وڵاتە کەوایە کشانەوەیان لە سوریا کارێکی ئەرێنییە و مۆسکۆ پێشوازی لێ دەکات.

زاخاروڤا پێداگری کرد: ناوچەگەلێک کە هێزی ئەمریکی لەوانە دەکشێنەوە دەبێ ڕادەستی دەوڵەتی سوریا بکرێت وڕوسیا لە نیزیکەوە  چاوی بە کشانەوەی هێزی ئەمریکی لە سوریا هەیە .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتیشی: ڕووسیا هەماهەنگی نیزیکی لەگەڵ تورکیالەبارەی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەسوریا هەیە و وڵاتان دەستەبەرکەری ئاشتی سوریا  خەریکی ڕێککەوتن لەگەڵ یەکترن  کە بەم زووانە کۆبوونەوەیەک لە موسکۆ بەڕێوە دەبەن.

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا نۆزدەی دیسەمبەر دوای حەوت ساڵ بێ توانایی تیرۆریستان لە سەرنخوون کردنی  دەوڵەتی یاسایی  سوریا ڕایگەیاند هێزی ئەمریکی بەم زووانە لە سوریا دەکشێنەوە.

ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان بەشێوەی نایاسایی لە سوریا ئامادەن.