تاقیکاری مووشەکیی نوێ لە ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i354895-تاقیکاری_مووشەکیی_نوێ_لە_ڕووسیا
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا باسی تاقیکاری سەرکەوتوانەی سیستمی مووشەکی ڕۆژی قیامەت، لەم وڵاتەی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2018 15:20 Asia/Tehran
  • تاقیکاری مووشەکیی نوێ لە ڕووسیا

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا باسی تاقیکاری سەرکەوتوانەی سیستمی مووشەکی ڕۆژی قیامەت، لەم وڵاتەی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رویتەرز، وەزارەتی بەرەڤانی ڕووسیا ڕایگەیاند ئەم وڵاتە سیستمی مووشەکی ئەوپەرسی دەنگی ئاوانگارد بە ناوی پوزئیدون  یان ڕۆژی قیامەت ، بەسەرکەوتووی تاقیکردەوە.

ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا لە مانگی مارس 2019 لە کۆگەی سەربازی  ڕۆژی قیامەتی ڕووسیا پەردەی لادا  .

کاتێک کە پوتین خەریکی ناساندنی ئەم چەکە بوو فیلمێک لە چۆنیەتی  بەکارهێنرانی بڵاوکرایەوە کە نیشان دەدات ئەم ئەژدەرە  لە ژێردەریایی دەهاوێژرێت و بێ  پێ وشوێن گیران   ئامانجەکەی لە وشکایی لە جیهان دا دەپێکێ .

رویتەرز دەڵێت ناوی زانستیی ئەژدەر پوزئیدون Status-6' و هێزی ناڤۆکییەکەی سەد مگاتەنە.

دووئەوەندە زۆرتر لە بەهێزترین بۆمبی ناڤۆکی کە جیهان تائێستا بە خۆیەوە بینیویە.