قۆڵبەست کرانی حەوت ئەندامی بزووتنەوەی"هێلەک زەردەکان" لە فەڕانسە
پۆلیسی فەڕانسە، حەوت ئەندامی بزووتنەوەی دژە سەرمایەداریی "هێلەک زەردەکان" لەو وڵاتەی قۆڵبەست کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، پۆلیسی فەڕانسە ڕایگەیاند کە هێزی پۆلیس لە خۆپێشاندانەکانی دوێشەو(هەینی)ی چالاکوانانی بزووتنەوەی دژە سەرمایەداریی هێلەک زەردەکان، حەوت کەس لەوانی گرت.
هێلەک زەردەکان وتوویانە، ئەمڕۆ لە حەوتەمین شەممەی بەدوای یەکداو لە پەنجاهەمین رۆژی ناڕەزایەتییەکان، درێژە دەدەن بە خۆپێشاندانەکانیان لەدژ سیاسەتەکانی حکومەتی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە.
هێزیه ئاسایشی و هێزی پۆلیسی دژە شۆڕش لە شارەکانی فەڕانسە بەتایبەت پاریس و شەقامی شانزە لیزەی ئەو شارە، لەحاڵەتی ئامادەییدان.
خۆپێشاندانی خەڵکی فەڕانسە لە ١٧ی نۆڤمبەرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە باری گوزەران و زیادکرانی باج لەسەر سوتەمەنی و تێچوو و خەرج وبەرجی ژیان لەو وڵاتە، دەس پێ بووە.
هەڵس و کەوتی توندوتیژانەی پۆلیسی فەڕانسە، تائێستا کوژرانی دە کەس و گیران ویان بریندار بوونی هەزاران کەسی لێکەوتووەتەوە.