ئامادە باشی 147 هەزار پولیس بۆ سەرکوت کردنی هێلەک زەردەکان " لە شەوی ژانویە
پولیسی فەڕانسا ، بۆ سەرکوتی خۆپیشاندانی دژە سەرمایەداری "هێلەک زەردەکان " لە شەوی ژانویە ،لە حاڵی ئامادە باشی تەواو دان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فەڕانسا ، وەزارەتی ناوخوی فەڕانسا لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند هاوکات لە گەڵ ئامادە باشی هێلەک زەردەکان بۆ بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان لە ڕۆژانی پشوو دانی ساڵی نوێ و شەوی ژانویە ،147 هەزار پولیسی فەڕانسا لە حاڵی جێگیر بوون لە شەقامەکانی پاریس و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتەن .وەزارەتی ناوخۆی فەڕانسا جەختی کرد بۆ بەرەنگار بوونەوەی خۆپیشاندانەکان و ئاڵۆزیەکان ڕێ و شوێنی ئاسایشی توند لە شوێنە گشتیەکان ، شاڕێیەکان، ناوەندەکانی کڕین و شوێنەکانی هاوپەیوەند بە گواستنەوە ی گشتیی لەبەر گیراوە . دەوڵەتی فەڕانسا بەڕێوە چوونی هەرجۆرە کۆبوونەوە و خۆپیشاندان لە شەوی ژانویەی بە قەدەغە ڕاگەیاندووە . شارە جۆراوجۆرەکانی فەڕانسا بۆ وێنە پاریس لە ماوەی 7 هەفتەی ڕابردوودا بوونەتە مەیدانی تێکهەڵچوونی پولیس و جەماوەرێک کە بە لەبەر کردنی هێلەکی زەرد ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بە سیاسەتە ئابووریەکانی دەوڵەت بۆ وێنە زیاد بوونی ماڵیاتی سووتەمەنی . ئەو ناڕەزایەتیانە بووە هۆِی پاشەکشێ دەوڵەتی فەڕانسا و هەڵوەشانەوەی ماڵیاتی سووتەمەنی . بەڵام هەروا دژی سیاسەتەکانی ئابووری ئیمانوئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە درێژەی هەیە .