ڕووداوی ئاسمانی لە ڕووسیا؛ دەرکرانی فەرمانی ڕاگیرانی فڕینی سۆخۆ - ٣٤
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i356125-ڕووداوی_ئاسمانی_لە_ڕووسیا_دەرکرانی_فەرمانی_ڕاگیرانی_فڕینی_سۆخۆ_٣٤
لەئاکامی ڕوودای وێککەوتنی دوو فڕۆکەی سۆخۆ -٣٤ لە ڕووسیا، وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە فەرمانی دا فرینی ئەو جۆری فڕۆکە لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا ڕابگیردرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2019 13:08 Asia/Tehran
  • ڕووداوی ئاسمانی لە ڕووسیا؛ دەرکرانی فەرمانی ڕاگیرانی فڕینی سۆخۆ - ٣٤

لەئاکامی ڕوودای وێککەوتنی دوو فڕۆکەی سۆخۆ -٣٤ لە ڕووسیا، وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە فەرمانی دا فرینی ئەو جۆری فڕۆکە لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا ڕابگیردرێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران، کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا  ڕایانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دوو فڕۆەکی سۆخۆ- ٣٤ لەکاتی بەڕێوە بردنی فڕینی نۆمایشتی لە ئاسمانی دەریای ژاپۆن لە دوورترین ناوچەی رۆژهەڵاتی ڕوسیا وێککەوتن و یەکێ لەم فڕۆکەیانە داکەوت. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکەوان و یارمەتیدەری فڕۆکەوانەکە پێش کەوتنی فڕۆکەکە ، خۆیان فڕێدایە دەرێ. ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات ، فڕۆکەی دووهەمیش بە زەبرێکی لەمتر توانی لە پێگەی ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی دووری ڕوسیا بنیشێتەوە. فڕۆکەی جەنگی بۆمبهاوێژی سۆخۆ ٣٤ لە وینەی فڕۆکە پێشکەوتووەکانی ڕوسیا دێتە ئەژمار.