رەتکرانی ئیدیعای پاسەوانی چەکدارانی ڕووس لە مادۆرۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i356596-رەتکرانی_ئیدیعای_پاسەوانی_چەکدارانی_ڕووس_لە_مادۆرۆ
ڕووسیا ئیدیعای ئامادەبوونی چەکدارانی ئەم وڵاتە لە ڤەنزۆئێلا بۆ پاسەوانی کردن لە سەرۆکی ئەم وڵاتەی بە چەشنێک فریودان و گاڵتە وەسف کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2019 17:45 Asia/Tehran
  • رەتکرانی ئیدیعای  پاسەوانی چەکدارانی ڕووس لە مادۆرۆ

ڕووسیا ئیدیعای ئامادەبوونی چەکدارانی ئەم وڵاتە لە ڤەنزۆئێلا بۆ پاسەوانی کردن لە سەرۆکی ئەم وڵاتەی بە چەشنێک فریودان و گاڵتە وەسف کرد .

ولادیمیرژامسکی، باڵوێزی مۆسکۆ لە کاراکاس ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سپوتنیک  ئیدیعای  ئامادەبوونی  چەکدارانی ڕووس بۆ پاسەوانی کردن لە نیکۆلاس  مادۆرۆی سەرۆکی ڤێنزۆئێلای رەت کردەوە و ئەوەی بە چەشنێک فریودان  وەسف کرد . 

هەواڵدەریی بەریتانیایی رویتەرز  ڕۆژی هەینی بە گێڕانەوە لە هەندێ سەرچاوە ئیدیعای کرد بوو چەکدارانی  ڕووس کە بەشێوەی نهێنیانە بۆ دەوڵەتی ڕووسیا کار دەکەن ئەم دواییە گەیشتوونەتە ڤەنزوئێلا  هەتا پاسەوانی لە سەرۆکی ئەم وڵاتە بە سەرنجدان بە ئاڵۆزییەکانی  ئەم وڵاتە بگرنە ئەستۆ.

هەوڵی خوان  گوایدو، ڕێبەری نەیارانی  وابەستە بە ئەمریکا و سەرۆکی لەسەرکارلابراوی پەرلەمانی ڤەنزوئێلاش  بۆ لادانی دەوڵەتی مادۆرۆ و ناساندنی خۆی وەک سەروکی کاتیی ، ناکام ماوەتەوە.

ئەمەلەحاڵێکدایە کە دوناڵد ترەمپی سەروک کومار و کاربەدەستانی ئەمریکا بەشێوەی ڕەسمی لەم جۆرە کودەتا بێ ئەنجامە لە ڤەنزوئێلا  داکۆکی کردووە.

نیکۆلاس مادۆرۆ  سەرۆکی ڤەنزوئێلا  ڕۆژی هەینی وێڕای  دەرکرانی بەشێک لە دیپلوماتەکانی ئەمریکی لە کاراکاس  پێداگری کرد کە بە پشت بەستن بەخەڵک و سوپا، لەبەرامبەر کودەتای  بن چاوەدێری واشینگتون لە وڵاتەکەی خۆڕاگری دەکات.

سەرباری داکۆکی هەندێ وڵاتی ڕۆژاوایی لەم هەوڵەی گوایدو  زۆرێک لە وڵاتان لەوان ڕووسیا، تورکیا، چین، مەکسیک و ئێران  ئەم کارەیان ئیدانە کرد و داکۆکیان لە دەوڵەتی مادۆرو کرد.