ڕووسیا مووشەکی واوە دەنگ و کرووزی نوێ ساز دەکات
وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند موسکو لە وڵام بە کردەوەی واشنگتۆن لە حاند هەڵوەشانەوەی پەیمانی هێزە ناڤۆکیەکانی نێوانبڕ مووشەکی واوە دەنگ و کڕووزی نوێ ساز دەکات .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی نووستی سێرگێیی شوویگو وەزیری بەرگری ڕووسیا لە درێژەی کاردانەوەی بە کردەوەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگەیندرانی چوونەدەر لە پەیمانی هێزە ناڤۆکیەکانی نێوانبڕی ئای ئێن ئێف ئەمڕۆ سێشەمە وتی : بە ئەرتەشی سووریا فەرمانی داوە کە تا بەرلە ساڵی 2021 مووشەکێکی واوە دەنگ و هەوەها مووشەکێکی کرووزی نوێ ساز بکات . ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی شەمە دووی فێڤریە لە کردەوەیکی توڵە ئەستێنانە دا بە رفەرمی باسی کرد لە هەڵوەشانەوەی ئەندامیەتی مسکوو لە پەیمانی هێزە ناڤۆکیەکانی نێوانبڕ . سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها ڕوولە وەزیری بەرگری جەختی کرد بوو ڕووسیا دەبێ لە کاردانەوە بە هەڵوێستی ئەمریکا مووشەکی بالستیک ساز بکات . مایک پومپێئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەو وڵاتە لە دوو فێڤریەوە بۆ ماوەی 180 ڕۆژی لە پەیمانی هێزە ناڤۆکیەکانی نێوانبڕ ئای ئێن ئێف لە گەڵ ڕووسیا دەچێتە دەرەوە . سەرانی ئەو کاتی ئەمریکا و سوڤیەت ساڵی 1987ی زایینی لەسەر پەیمانی هێزە ناڤۆکیەکانی نێوانبڕ ڕێککەوتن .