تاقیکاریی مووشەکیی نوێ لە ڕووسیا
شوبات 06, 2019 15:31 Asia/Tehran
ڕووسیا مووشەکێکی بالستیکی کیشوەرپێوی سەرکەوتووانە تاقی کردەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئیتارتاس، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە مووشەکی بالستیکی کیشوەرپێوی "ئاڕ ئێس-٢٤ی یارس"ی لە پێگەی فەزایی پلێستسک لەناوچەی ئارخانگلسک لەباکوری ئەو وڵاتە سەرکەوتووانە تاقی کردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، ئەو مووشەکە باڵستیکە کیشوەرپێوە، تەیارکراو بە چەند کڵاڤۆکە کە گیرایە ئامانجی دیاریکراو لە ناوچەی کورا لە نیمچەدوورگەی کامچاتکا و فەرمانبەرێتی لەبەرچاوگیراو، بەتەواوەتی جێ بەجێ کرا.
سەرپەیڤ