وشداری دانی ڕووسیا لەمەڕ چوونەدەری ئەمریکا لە پەیمانی ئای ئێن ئێف
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وشداری دا ئەم وڵاتە کاردانەوە پیشان دەدات بەرامبەر بە هەوڵی دوژمنانەی ئەمریکا لەبارەی پەیمانی هێزی ناڤۆکی نێوان بڕ،بەبڕشتانە و خێرا کاردانەوە نیشان دەدات .
بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، سێرگێئی ریابکوڤ ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک لە مۆسکۆ وتی : کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لەپەیمانی هێزی ناڤۆکی نێوان بڕ واتە ئای ئێن ئێف هاوڕێ لەگەڵ تۆمەتەکانی بێ بنەما،بە ئامانجی کشانەوەی ڕووسیا بۆ نێو ڕکابەری چەکەمەنی نوێ ئەنجام بووە .
ریابکۆڤ بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە واشینگتون بە پڕۆپاگەندەی بەربڵاو و فریودانی خەڵک، پێبەند بوون بەم پەیمانە دوو لایەنەی بۆ ماوەی شەش مانگ ڕاگرت و ئولتیماتومی بە مۆسکۆ داوە، وتیشی: ئەمریکاییەکان چاوەڕوانی بڕیاردانی جیدی و بەبڕشتانەی سەرۆکی ڕووسیا نەبوون لە مەڕ ھەڵگرتنی ھەنگاوی بەرامبەر.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پێداگری کرد : مووشەکی نوێ کە ماوەیەک لەمەوبەربە ئامادەبوونی کاربەدەستانی سەربازی وڵاتانی جیهان خرایە ڕوو، بە هیچ لەونێ بنپێکرانی ئای ئێن ئێف نییە بەڵام ئەمریکاییەکان کە هەمووکات بەدوای بیانوون بۆ کشانەوە لەم پەیمانە ، ئەوەیان بە بنپێکرانی پەیمانەکە ناوبردووە .
مایک پۆمپێئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ماوەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاند ئەم وڵاتە لە دووی فڤرییەوە بۆ ماوەی سەت و ھەشتا ڕۆژ، پەیمانی هێزی ناڤۆکی نێوان بڕی ئای ئێن ئێف لەگەڵ ڕووسیای ، ڕادەگرێت.