ڕەخنەی ڕووسیا لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران و سووریا
یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا، بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران و سووریای بە تیرۆریزمی ئابووری زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «نۆڤیستی»، « سێرگێئی ڕیابکۆف» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە مۆسکۆ پێی داگرت: بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێران و سووریا لە ڕاستی دا تیرۆریزمی ئابوورییە.
ڕیابکۆف وێڕای ڕەخنەگرتن لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێرانی، لە ھەنگاوی سێ وڵاتی ئەورووپیی بریتانیاو فەرانساو ئاڵمانیا لە مەڕ ڕاپەڕاندنی میکانیزمێکی دراڤیی بۆ پشتگیری کردن لە یازرگانی لەگەڵ ئێران (INSTEX) پێشوازیی کرد.
یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ھەروەھا باسی نیازی ئەم وڵاتە بۆ تۆکمەکردنی ڕەوتی بەکارھێنانی دراڤی نیشتیمانی لە ئاڵ و وێری بازرگانیی مۆسکۆ-تارانی کردو وتی: ئەمە باشترین ئامێرە بۆ بەرەڤانی کردن لە بەرامبەر کەڵکاژۆیی ئەمریکا لە ڕۆڵی دۆلار.
ئەم کاربەدەستە ڕووسیە سەبارەت بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی سووریاو لایەنگرەکانیشی وتی: ھێندێک شێواز ھەیە بۆ کەم کردنەوەی شوێنھاتەکانی بایکۆتی ئەمریکا کە بێ گومان بەکار د ەبردرێن، چونکو ھاوبەشی جێگرەوەو شێوازگەلی جۆربەجۆری چالاکی نواندن لە ئارادان کە پێویستە ھێزمەند بکرێن.
داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای ٢٠١٨ وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەکی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژۆ کرا بوو، ڕاگەیاند.داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە شەشەمی ئوت لە فەرمانێکدا ھێندێک لە بایکۆتە نایاساییەکانی ئەو وڵاتە دژی ئێرانی لە بەشی زێڕو ترۆمبیل سازی دا گەڕاندەوە .
قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە چوارەمی نوامبەرەوە دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە . ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەوە و ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانساو ئەڵمانیاو یەکێتیی ئەورووپا وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ڕاشکاوی جەختیان کرد کە لەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لاگری و پشتیوانی دەکەن.