گەشتی فڕۆکەی سیخوڕیی ئەمریکا بەسەر ئاسمانی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i358117-گەشتی_فڕۆکەی_سیخوڕیی_ئەمریکا_بەسەر_ئاسمانی_ڕووسیا
بەرپرسانی مۆسکۆ ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکا چەندین کاژێر بەسەر ئاسمانی ڕووسیادا سوڕاوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2019 14:47 Asia/Tehran
  • گەشتی فڕۆکەی سیخوڕیی ئەمریکا بەسەر ئاسمانی ڕووسیا

بەرپرسانی مۆسکۆ ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکا چەندین کاژێر بەسەر ئاسمانی ڕووسیادا سوڕاوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، بەرپرسانی مۆسکۆ ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بوئینگی مۆدێل OC-۱۳۵Bی ئەمریکا رۆژی هەینی بەسەر سنوری ئاسمانیی شاری چیتا لەباشووری رۆژهەڵاتی سیبری ڕووسیا سوڕایەوە.

کاربەدەستانی واشنتۆن دەڵێن، ئەو گەشت لێدانە لەچوارچێوەی "پەیمانی ئاسمانی کراوە" ئەنجامی گرتووە.

پەیمانی ئاسمانی کراوە ٢٤ی مارسی١٩٩٢ لە هێلسینکی پایتەختی فەنلاند، بەئامانجی هاواهەنگیی گەشتی چاودێریی بێ چەک، گرێدرا.

ئەمریکا ئەو پەیمانەی لە ساڵی١٩٩٣ و ڕووسیا ساڵی٢٠٠١ ئیمزای کرد.

پەیمانی ئاسمانی کراوە لە یەکەمی ژانڤییە٢٠٠٢وە جێ بەجێ کرا.