ڕێککەوتنی ڕووسیا وئەمریکا لەبارەی ئەفغانستان
نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری ئەفغانستان ڕایگەیاند : مسکۆ وواشنتۆن لەمەڕ مێکانێزمی تاقانەی چارەسەر کردنی پرسی ئەفغانستان بە ڕێککەوتن گەیشتوون .
" زەمیر کابلوف" ڕۆژی دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕووسیا ٢٤ وتی: ڕووسیا وئەمریکا لە وتووێژەکانی خۆیان ڕێککەوتوون کە پرسەکانی ئەفغانستان دەبێ لەلایەن ئەفغانەکان چارەسەر بکرێت ومسکۆ وواشنتۆن لەم ڕەوتە پشتیوانی بکەن. نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری ئەفغانستان وتی: مسکۆ وواشنتۆن ڕێککەوتوون بە لایەنەکانی ئەفغانی کە تەنیا دەوڵەتی نین وتاڵبیانیش بەشێک لەوانە - دەرفەت بدەن هەتا بە ڕێکاری جێ قەبوڵ دەستیان ڕابگات. کابولوف وتی: دەبێ بە نەتەوەی ئەفغانستان ئەم شانس وبەختە بدرێت هەتا بە ئاشتی وئارامش لەم وڵاتە دەستیان بگات وچارەنووسی وڵاتی خۆیان بگرنە دەس. نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری ئەفغانستان بە دەربڕینی هیواداری لەوەی کە ساڵی ٢٠١٩ لە چارەسەرکرانی پرسی ئەفغانستان بازدانێکی بەرچاو ئەنجام بێت ، وتی: ئەفغانەکان بە شێوەی جیدی لەبیری دیاری کردنی چارەنووسی خۆیانن - هەموو ئەم هۆکارانە بەتایبەت وتووێژی ئەفغانیەکان لە مسکۆ ، دۆخی بۆ بازدان لە چارەسەرکردنی پرسی ئەفغانستان لەئەم ساڵدا خۆش کردووە.