جەختی مادۆرۆ لە سەر پێویستیی بەھێزکرانی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیاو ڤێنزۆئیلا
سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئیلا ڕایگەیاند: ھاوکاریی نێوان کاراکاس و مۆسکۆ بۆ ھەردووک لا سودمەندەو پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بە تێپەڕینی زەمەن ھێزمەندتریش دەبێت.
«نیکۆلاس مادۆرۆ» سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئیلا لە دیمانەیەک دا لەگەڵ کەناڵی یەکی ڕووسیا پێی داگرت: لە مانگی ئاپریل دا کۆبوونەوەیەکی کارگروپەک لە ئاستی نێونەتەوەیی و بە واژۆی پتر لە بیست ڕێککەوتننامە سەبارەت بە ھاوکاری لەبواری جۆربەجۆر لە نێوان کاراکاس و مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت.
سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئیلا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو بەھێزتر بووە، ستایشی ڕووسیای کرد لەبەر یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی بۆ ڤێنزۆئیلا.
«نیکۆلاس مادۆرۆ» سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئیلا ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە لەم دواییەدا بارێکی ڕاستەقینەی مرۆڤ دۆستانە ڕەوانەی ڤێنزۆئیلا کراوەو بەم زووانەش چاوەڕوانی وەرگرتنی ھێندێک یارمەتی دیکەشە بە کۆمەڵێک باری دەرمانەوە کە بۆ ئەم وڵاتەی ئەمریکای لاتین دەنێردرێت.
«نیکۆلاس مادۆرۆ» پێشتریش ڕایگەیاند بوو کە ڤێنزۆئیلا نزیکەی سێسەد تەن باری یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بە تایبەت داوودەرمانی لە ڕوسیاوە پێ دەگات.
ڤێنزۆئیلا وەکوو وڵاتێکی نەیاری سیاسەتەکانی پاوانخوازانەی ئەمریکا لە ئەمریکای لاتین بەرەوڕووی بایکۆتەکانی واشێنگتۆن بووەتەوە.