بەردەوامیی دژایەتییەکانی ترەمپ بەرامبەر بەرجام
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر بەرجامی بە ڕێککەوتنێکی کارەساتباری وەسف کرد و لەوەی بە کشانەوە لەو بووەتە هۆی گوشاری ئابووری بۆسەر خەڵکی ئێران، خۆشحاڵی دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا شەوی چوارشەممە لە ڕێ ورڕەسمێک دا بە ئامادەبوونی کۆماریخوازانی کۆنگرێسی ئەمریکا ئیدیعای کرد کە ئەمریکای لە ڕێککەوتنی کارەساتباری ناڤۆکیی ئێران دەرباز کردووە و ئێران ئێستا وڵاتێکی جیاوازە.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها وتیشی : بە ئێران یەک میلیار و هەشتسەد ملوێن دولار پارەمان دا ، فڕۆکەمان پڕ لە پارە کرد و بەوانمان دا.
ترەمپ لە بەشێکی دیکەی ئەم وتاردانەی دا ئاماژەی کردە دەستهاتەکانی ئابووری خۆی و بە سەرنجدان بەمەی زۆرینەی پەرلەمانیان لە دەست داوە، ڕوو لە دیمۆکراتەکان وتی : ئەوان کەمینەن و پەرلەمانیان لێ دەستێنینەوە.
برایان هوک سەرۆکی تاقمی هەڵمەت بە دژی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ئیدیعای کرد کە سێ وڵات لە هەشت وڵات کە بێ بەشبوون لە بایکۆتەکانی هاوپێوەند لەگەڵ هاوردەی نەوتی ئێرانیان وەرگرتبوو، ئێستاکە کڕینی نەوت لەم وڵاتەیان گەیاندووەتە سیفر.
ئیدیعا و قسەکانی دژە ئێرانیی ترەمپ، لەبارودۆخی باسکراو دا کە یەکێتیی ئەورووپا؛ چین و ڕووسیا بەرامبەر هەوڵی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، نەیارەتییان کرد.