داکۆکیی مۆسکۆ لە ڕێکاری وڵاتی سەربەخۆیی فەلەستین بەگوێرەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان
ڕووسیا جەختی کرد لەسەر پێبەندبوونی بە ئەسڵی ڕێکاری دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بەگوێرەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەوان بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش وکۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان.
بەپێی راپۆری ڕووسیا ئەلیەوم؛ "سێرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەدیدار لەگەڵ "نایف حەواتمە" سکرتێری گشتیی بەرەی دیموکراتیک بۆ ئازادیی فەلەستین لە مۆسکۆ، لەبارەی سازان و رەوشی خۆرهەڵاتی ناڤین، بارودۆخی لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززەو هەروەها گەڕاندنەوەی یەکریزیی نیشتمانی فەلەستین، وتووێژی کرد.
دانیشتنێکی دیکەش لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەنێوان "میخائیل بوگدانۆف" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ نایف حەواتمە بەڕێوە چوو.
نایف حەواتمە لەلێدوانێکی پاش ئەو چاوپێکەوتنە وتی: "ڕووسیا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ میوانداریی خولێکی نوێی دانوستانی گرووپە فەلەستینیەکان بەئامانجی کۆتایی هێنان بەناکۆکییە ناوخۆییەکان".