لاڤرۆف: گوشاری ئەمریکا لە سەرئەوانی تر بە هۆی کەمبوونی دزەوکنەی ئەم وڵاتەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i360798-لاڤرۆف_گوشاری_ئەمریکا_لە_سەرئەوانی_تر_بە_هۆی_کەمبوونی_دزەوکنەی_ئەم_وڵاتەیە
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رۆژی شەممە بەڕاشکاوی گوتی، ئەمریکا بە هۆی کەمبوونەوەی دزەی لە ئاست جیهان دا، بە دوای گوشارنواندن بە سەر وڵاتانی دیکەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2019 12:25 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: گوشاری ئەمریکا لە سەرئەوانی تر بە هۆی کەمبوونی دزەوکنەی ئەم وڵاتەیە

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رۆژی شەممە بەڕاشکاوی گوتی، ئەمریکا بە هۆی کەمبوونەوەی دزەی لە ئاست جیهان دا، بە دوای گوشارنواندن بە سەر وڵاتانی دیکەیە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، "سرگئی لاڤرۆف" لە دانیشتنی ئەنجوومەنی سیاسەتی دەرەوەیی و بەرگری ڕووسیا ئاماژەی کردە خۆوەردانەکانیی ئەمریکا لە ڤەنزۆئێلا و گوتی: کاربەدەستە ئەمریکاییەکان بە ئاشکرایی خۆیان لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی سەر بەخۆ وەرئەدەن.

لاڤرۆف گوتیشی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ڤەنزۆئێلا بەرەو ڕووی شکست بۆتەوە بەڵام ڤاشنگتۆن هەروا جەختدەکاتەوە لە سەر سەرنخوونیی"نیکۆلاس مادۆرۆ" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.

ئەمریکا لە حەوتەکانی ئەمدواییە بە پشتگریی لە نەیارانی دەوڵەتی ڤەنزۆئێلا بە دوای ئەنجامدانی کودەتایە لەم وڵاتە دا.

"خوان گۆوایدۆ" ڕێبەری نەیارانی دەوڵەتی ڤەنزۆئێلا چوارشەممە ٢٣ـی ژەنیڤەری بە پشتگریی ئاشکرای ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، خۆی وەک سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا زانی؛کردەوەیەک کە دەولەت و گەلی ڤەنزۆئێلا وەکوو کوودەتا دژی "نیکۆلاس مادۆرۆ" سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی خەڵک دەزانن.

زۆرێک لە وڵاتان لە وان ئێران، ڕووسیا و چینیش ئەم ڕەفتارەی ئەمریکایان شەرمەزار و لە سەر پێویستی ڕێزگرتن لە دەستەڵاتداریەتی و سەروەری ڤەنزۆئێلا جەختیان کردووە.

ئەمریکا بەبەڕێوە بردنی بایکۆت و پشتگری لەنەیارانی دەوڵەتی ڤەنزۆئێلا هەوڵ ئەدات دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتە کە ستراتژیای دژە ئەمریکایی هەیە سەرنخوونکات.