حوزه‌یران 06, 2019 12:58 Asia/Tehran
  • سەندرێز: ئەمریکا دەبێ بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام

سێناتۆری ئیالەتی وێرمۆنتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی دەبێ بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەوە بسەلمێنێ کە لە بواری دیپلۆماسی دا زۆر بەبڕشت و مکوڕە.

«برنی سەندێرز_ Bernie Sanders » ڕۆژی چوارشەممە لە ھەژماری تووییتێڕەکەی دا نووسی:داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای ھەڕەشەو گوڕەشەی تێکھەڵچوونی لەگەڵ ئێران، لە ئێستادا دەڵێت کە وای پێ باشترە لەگەڵ ئێراندا وتووێژ بکات کە دیارە ئەمە ڕەوتێکی باشە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا وتەبێژی وەزارتەی کاروباری دەرەوەی ڕووسیاش لەم دواییەدا ئەمریکا لە  قوت کردنەوەی ھەرچەشنە لەمپەرێک لە سەر ڕێگای ڕەوتی ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنی بەرجام وریا کردەوەو پێی داگرت: ئەمریکا نابێت ڕەوتی ڕاپەڕاندنی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە تێک دات.

«ماریا زاخارۆڤا _ Maria Zakharova » وتەبێژی وەزارتەی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا ڕەوشتەکەی بە ڕەوانەکردنی پاپۆڕەجەنگییەکەی بۆ ناوچەکە شڵەژاندووە، وتیشی ئەم ھەنگاوانە ھاوڕەوتی ھەوڵی دوژمنکارانەو بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێرانن.

وتەبێژی وەزارتەی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا کاربەدەستانی کۆشکیی سپیی ئامۆژگاریی کرد کە باش بیر لە شوێنھاتی ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەیان بکەنەوە، چونکو بەو کارانەیان گرفتی بەبڕشتانە بۆ ناوچەکەو ئاسایشتی نێونەتەوەیی ساز دەکەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەم دواییەدا لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسان و کاربەدەستانی حکومەت پێی داگرت: بژاردەی ئڵنیای ئێران بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ دوژمن خۆڕاگری لە ھەموو بوارێکدایە، چونکو دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا ژارێکی دووھێندەیەو بەس.

 

سەرپەیڤ