ڕەخنەی وەزیری دەرڤەی ڕووسیا لە کردەوەی ئوروپا سەبارت بە بەرجام
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : بڕێک لە وڵاتانی ئوروپایی بەدوای کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لە بەرجامن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " سێرگێیی لاوروف " وەزیری دەرەوەی ڕوسویا ڕۆژی سێشەمە لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی لە موسکو ڕایگەیاند ئێران هێشتا پێبەندە بە بەڵێنەکانی خۆی لە هەمبەر بەرجام و پاراستنی تا ڕادەیەکی زۆر بەستراوەتەوە بە لایەنە ئوروپاییەکان . وەزیزری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە کردەوەکانی ئەمریکا دژی ئێران وتی هەوڵ بۆ ناچار کردنی جیهان بە جێ بە جێ نەکرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لە لایەن ئەمریکا بە تەواوی دیارە . لاوروف هەروەها وتی بڕێک لە وڵاتانی ڕوژئاوایی بە دوای ئەوە دان کە ئێران هەڵەیەک بکات یان هەنگاوێک هەڵبگرێت کە بە پێچەوانەی بەرجام بێت . ئوروپا 31 ژانویەی 2019 سەرەنجام دوای چەن مانگ بە فەرمی وەڕێخستنی کاناڵی تایبەت بە بازرەگانی لە گەڵ ئێران ناسراو بە ئینتێکسی ڕاگەیاند بەڵام ئەو کاناڵە داراییە هێشتا جێ بە جێ نەکراوە .