حوزه‌یران 27, 2019 14:38 Asia/Tehran
  • جەختی پاڵێوراوانی سەربە دیموکراتی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە سەر پێویستیی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام

پاڵێوراوانی سەربە دیموکراتی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠ لە یەکەم دیبەیتی ھەڵبژاردنەکانیان لە سەر پێویستیی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام جەختیان کردو بە باشترین ڕێککەوتنیان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، لە یەکەم دیبەیتی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە فلۆریدا بەڕێوە براو دە کەس لە پاڵێوراوانی سەربە پارتی دیموکرات بەشدارییان تیادا کرد، ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران لەو تەوەرە گرینگانەی باسەکەیان بوو.

«مەری بوکر» سێناتۆری دیموکراتی ئەمریکا لەو دیبەیتەدا پێی داگرت: داناڵد ترەمپ بە کشانەوە لە ڕێککەوتنی بەرجام لە ڕاستی دا واشێنگتۆنی بە ئاراستەیەکی ترسناکدا برد، بەڵام ئەوەی ڕاست بێت ئێمە پێویستمان بە دانوستان و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامە کە دیارە بۆ ئاسایشتی ناوچەکە گەلێک گرینگە.

تولسی گابارد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاو پاڵێوراوی ئەم ھەڵبژاردنەش ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ئەم سەرۆک کۆمارەی ئێستلای ئەمریکاو دەست و پێوەندەکانی بەرەو شەڕی ئێران پاڵیان پێوە دەنێن لە کاتێکدا کە دەبێ بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام بگەڕێینەوە.

سێناتۆر ئێمی کلوباچێریش لەم دیبەیتەدا وێڕای پێ داگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕێککەوتنی بەرجام ڕێککەوتنێکی باشە و بۆی دەگەڕێینەوە، جەختی کرد: بڕیاری ئەم دواییەی ئێران ئاستی ئاسایشتی ئێمە دادەبەزێنێ و دڵنیام کە ھەرچەشنە شەڕوپێکدادانێک دەبێ مۆڵەتی کۆنگرێسی لەپشت بێت.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  بە بانگەشەی بێ دەرەنجام بوونی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش (بەرجام) و ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دیکەی دژی ئێران  فەرمانی کشانەوە لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی پێنج کۆ یەکی کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانیشەوە پەسەند کرا بوو، واژۆ کرد. ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لەمەڕ وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە حاڵێکدایە کە ھەتاکو ئێستا گەلێک لە دەوڵەتانی جیھان بێجگە لە ڕژێمی زایونی و ئالی سەعود پشتگریی خۆیانیان بۆ ئەم ڕێککەوتننامە نێونەتەوەییە ڕاگەیاندووە.

 

 

سەرپەیڤ