لیبیا خوازیاری ڕوون کردنەوەی پاریس لە مەڕ دۆزرانەوەی چەکە فەرانسیەکان بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i365406-لیبیا_خوازیاری_ڕوون_کردنەوەی_پاریس_لە_مەڕ_دۆزرانەوەی_چەکە_فەرانسیەکان_بوو
دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا داوای لە پاریس کرد ھۆکاری بوونی موشەکە فەرانسیە دۆزراوەکان لە بنکەی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر ، ڕوون کاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2019 14:43 Asia/Tehran
  • لیبیا خوازیاری ڕوون کردنەوەی پاریس لە مەڕ دۆزرانەوەی چەکە فەرانسیەکان بوو

دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا داوای لە پاریس کرد ھۆکاری بوونی موشەکە فەرانسیە دۆزراوەکان لە بنکەی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر ، ڕوون کاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە " محەممەد تاهیر سیالە " وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا بە سەرۆکایەتی " فائیز ئەلسیراج" لە نامەیەکدا بۆ ژان ئایو لودریان " هاوشانی فەرانسیی خۆی ، خوازیاری ڕوونکردنەوەی پاریس بوو لە بارەی چەکە فەرانسیە دۆزراوەکان لە بنکەی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر. ناو براو لەم نامەیەدا لە پاریس داوای کردووە لە مەڕ میکانێزمی گوێزرانەوەی چەکە فەرانسیەکان بۆ هێزەکانی حەفتەر و کاتی داگرتنی باروچۆنیەتیی ڕادەستکرانی ئەم چەکانە ڕوونکردنەوەیەک بدات بە دەستەوە. "سیالە " وتیشی بوونی ئەم چەکانە بە پێچەوانەی بیروڕادەربڕینی دەوڵەتی فەرانسە لەناو کۆر وکۆمەلەکانی نێودەوڵەتی و دیدار وچاوپێکەوتنی دوولایەنەیە کە دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیای وەکوو تەنیا دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە ڕەسمیەت دەناسینێت. وەزاڕەتی بەرەڤانیی فەرانسە ڕۆژی چوارشەممە دانی نا بە بوونی  موشەکە ئەمریکیەکانی " «جافیلن» ی سوپای فەرانسە لە بنکەی غڕیان لە نێزیک ترابلۆسی پێتەختی لیبیا بەڵام ئیدعای کرد ئەم موشەکانە هاوپێوەندە بە هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریسمەوە . فەرانسە ئێستاکە تۆمەتبارە بە بنپێکردنی پەسەندکراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە مەڕ قەدەغەی هەناردە کردنی چەک بۆ لیبیا و پشتیوانیی سەربازی لە هێزەکانی بە ناو سوپای نیشتمانیی لیبیا بە سەرکردایەتیی ژنیرال خەلیفە حەفتەر بۆ شەڕی دژی ڕەوڵەتێک کە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە داکۆکیی لێ دەکرێت.