نامەی بەدەر لە نەریتی ترەمپ بۆ ئەردوغان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i370290-نامەی_بەدەر_لە_نەریتی_ترەمپ_بۆ_ئەردوغان
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نامەیەک دا بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا بە شێوازێکی سوکایەتی پێکەرانە و بە پێچەوانەی دابی دیپلۆماسی داوای لێ کردووە کە لەوە زیاتر «ئەحمەق» نەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2019 08:04 Asia/Tehran
  • نامەی بەدەر لە نەریتی ترەمپ بۆ ئەردوغان

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نامەیەک دا بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا بە شێوازێکی سوکایەتی پێکەرانە و بە پێچەوانەی دابی دیپلۆماسی داوای لێ کردووە کە لەوە زیاتر «ئەحمەق» نەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی فەکس نیوز، داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم نامەیەدا ڕوو لە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» نووسیویەتی کە نابێ ئەوەندە «ئەحمەق» بێت و لە سووریادا بە کوشت و بڕی خەڵکەوە تێوەگلێت، ئەگینا ئەمریکا ئابووریی تورکیا دەڕووخێنێت.

نامەکەی ترەمپ بەرواری نۆھەمی ئۆکتۆبەر واتە یەکەم ڕۆژی ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریای پێوە دیارە.

لە بەشێکی نامەکەدا ھاتووە: من بە سەختی ھەوڵم داوە ھەتا بەشێک لە گرفتەکانتان چارەسەر کەم، کەوا بوو دنیا لە خۆت نائومێد مەکە.

کاربەدەستانی تورکیا ھێشتا ھیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بە دەقی ئەو نامەیە پیشان نەداوە، بەڵام وادیارە ئەم نامەیە لە لایەن کۆشکی سپییەوە بە مەبەستی کەم کرانەوەی ڕەخنەو گوشارەکانی سەر ترەمپ بڵاو بووەتەوە.

ڕاگەیەندرانی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا، پەیوەندیی تەلەفۆنیی ترەمپ و ئەردوغان و پاشان دەست پێکرانی ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لە نۆھەمی ئۆکتۆبەر، وەک گڵۆپی سەوز ھەڵکردنی ترەمپ بۆ ئەردوغان بە مەبەستی ئەنجام دانی ئەو ھێرشانە لێک دەدرێتەوە.