پێنتاگۆن ڕێبازی خۆی جیاکردەوە لە ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i374775-پێنتاگۆن_ڕێبازی_خۆی_جیاکردەوە_لە_ترەمپ
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پینتاگۆن) ڕایگەیاندهیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ تیکدانی ڕەوشی ناوچە و ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2020 16:41 Asia/Tehran
  • پێنتاگۆن ڕێبازی خۆی جیاکردەوە لە ترەمپ

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پینتاگۆن) ڕایگەیاندهیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ تیکدانی ڕەوشی ناوچە و ئێران.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئیم.بی.سی، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) خۆی لەهەرەشەی توییتەری ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دژی ئێران جیاکردەوە.

ترەمپ  لە پەیامێکی توییتەری هەرەشەی پەلاماردانی ئێرانی کردبوو.پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە ئەرتەش هیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ تێکدانی ڕەوشەکە لە ناوچە دا.

سەردار ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشیئیسلامی و "ئەبوو مەهدی ئەلمۆهەندیس" جێگری ڕێکخراوەی بەسیجی جەماوەری (حەشدی شەعبی)ـعێراق و ژمارێکی دیکە لە خەباتکاران و فەرماندەرانی بەرەی مۆقاومە دوابە دوای پەلاماری ناجوامێرانەی بەیانی هەینی هێزە دەستدرێژکار وترۆریستەکانی ئەمریکایی بۆ سەر فڕۆکە خانەی بەغدا شەهید کران.

وڵاتانی جۆر بە جۆر و کاربەدەستانێکی زۆر لەهەر ناوچەیەکی جیهان،ئەم تاوانکاری دژ مرۆڤانییەی ئەمریکایان شەرمەزار کردووە.ئێران و گرووپەکانی مۆقاومە وشدارییان داوە وڵامێکی تووند ئەدەن بەم کردەوە دڕندانەیەی ئەمریکا.