مانگرتنی فەڕەنسیەکان مۆزەی لوڤری بە داخستن دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i375303-مانگرتنی_فەڕەنسیەکان_مۆزەی_لوڤری_بە_داخستن_دا
کارمەندانی موزەی لوڤری پاریسیش رۆژی هەینی پەیوەستی تاقمەکانی دیکەی مانگرتوو لە فەڕەنسە بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2020 05:20 Asia/Tehran
  • مانگرتنی فەڕەنسیەکان مۆزەی لوڤری بە داخستن دا

کارمەندانی موزەی لوڤری پاریسیش رۆژی هەینی پەیوەستی تاقمەکانی دیکەی مانگرتوو لە فەڕەنسە بوون .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، کارمەندانی مۆزەی لوڤری پاریس بە کۆبوونەوە لە هەمبەر درگای ئەم مۆزیەیە ، رێگایان گرت لە سەردانی مۆزەکە لە لایەن خەڵکەوە .

بە پێی راگەیاندنی میدیا فەڕەنسیەکان ، چەند تاقمێکی دیکە لە کارمەندانی بەشە فەرهەنگیەکانی فەڕەنسەش پەیوەستی کارمەندانی ناڕازیی موزەی لوڤر بوون .

 بە هەزاران  وانەبێژ ، کارمەند و کرێکاری فەڕەنسی لەسێهەمی دیسامبری 2019  وە بۆ ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی حکومەتی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە بۆ چاکسازی لە سیستمی خانەنشینی ، یەکێک لە گەورەترین مانگرتنە گشتیەکانی ئەو وڵاتەیان بە درێژایی چەند دەیەی رابردوو دەسپێکردووە .

 فەڕەنسە هەروەها زیاتر لە ساڵێکە رووبەڕووی خۆپێشاندانی حەوتانەی ناڕازیان بە سیستمی سەرمایەداریە.

لە کاتی  دەسپێبوونی ناڕەزایەتیەکانی فەڕەنسە تا ئێستا زیاتر لە 10 کەس کوژراون و نزیکەی 14 هەزار کەس بریندار بوون یان گیراون .