شوبات 25, 2020 15:45 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی لاڤرۆف لە کارشکێنیی ئەمریکا سەبارەت بە ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا ھەمیسان لە کارشکێنیی ئەمریکای سەبارەت بە ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لەگەڵ ئێراندا ڕەخنەی گرت.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە ڕۆژی سێ شەممە وای بڵاو کردەوە کە «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە وتاردانەکەی لە چل و سێھەمین خولی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ وتی: ئەوە ئەمریکا بوو کە کێبەرکێی چەکەمەنیی ناڤۆکیی وەڕێ خست و لە سەر ڕێگای ھەوڵی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەک و چۆڵی ناڤۆکی لەمپەر د ەنێتەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: ئەمریکا بە لەمپەر نانەوەی لە سەر ڕێگای ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێراندا، ئاڵۆزی لە ناوچەکەی پەرە پێ دا. ڕێکەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران نمونەیەکی سەرکەوتووی دیپلۆماسی بوو، کەچی ئەمریکا پەکی پێ خست و ئەورووپاش نەیتوانی پشتی بگرێت.

ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند. وڵاتانی ئەورووپیش ھیچ ھەنگاوێکی کاراوپێویستیان لەمەڕ ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە بەرامبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا ھەڵنەگرت.

ئینجا کۆماری ئیسلامیی ئێران مانگی مای ٢٠١٩ لە یەکەم ساڵگەڕی  کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و لەپاش سەلمێندرانی بێ بەڵێنیی لایەنی ئەورووپیی ڕێککەوتنەکە بۆ قەرەبوو کردنەوەی شوێنھاتە ئابوورییەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، ھەڵپەساردنی ھەنگاوبەھەنگاوی بەڵێنە بەرجامییەکانی خۆی بە پێی بڕگەکانی ٢٦و ٣٦ی ئەم ڕێککەوتننامەیە دەست پێ کرد.

سەرپەیڤ