ڕووسیا: ئەمریکا مافی پێشنبار کردنی میکانیزمی پەلەپیتکەی بۆ ڕێککەوتنی بەرجام نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i380660-ڕووسیا_ئەمریکا_مافی_پێشنبار_کردنی_میکانیزمی_پەلەپیتکەی_بۆ_ڕێککەوتنی_بەرجام_نییە
نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤەییەنا ھەڵسەنگاندنەکانی ئەمریکای لە بارەی ڕەخسانی ھەلی پێشنیارکردنی کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی پەلەپیتکەی لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجامەوە بە ھەڵە زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2020 14:51 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: ئەمریکا مافی پێشنبار کردنی میکانیزمی پەلەپیتکەی بۆ ڕێککەوتنی بەرجام نییە

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤەییەنا ھەڵسەنگاندنەکانی ئەمریکای لە بارەی ڕەخسانی ھەلی پێشنیارکردنی کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی پەلەپیتکەی لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجامەوە بە ھەڵە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «میخاییل ئۆلیانۆف» نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤەییەنا ڕۆژی ھەینی لە توییتگەلێکی جیاجیادا وێڕای ئاماژە کردن بە کشانەوەی واشێنگتۆن لە ڕێککەوتنی بەرجام، ڕایگەیاند: ئەمریکا لە ڕووی یاسایی و سیاسی و ئاکارییەوە بۆی نییە پێشنیاری ماراکردنی میکانیزمی پەلەپیتکەی بەرجام ، یان ھەمان گەڕانەوە بۆ بڕیارنامەکانی بەر لە ڕێککەوتنەکە بکات.

ئۆلیانۆف ئەوەشی نووسیوە کە: ئەمریکا دەبێ سەرەتا تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەی کۆمەڵگای جیھانی دڵنیا کاتەوە کە بەنیازی گاڵتەکردن نییە و ھەر بە ڕاستی وەک ئەندامێکی ڕێککەوتنی بەرجام ماوەتەوە.

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤەییەنا لە توییتێکی دیکەدا نووسیویەتی: ھەنگاوەکەی ئەمریکا لەمەڕ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی بەرجام لە ساڵی ٢٠١٨ بووە ھۆی ئاڵۆزتر بوونی ڕەوشتی ئاسایشتیی کەنداوی فارس و گەشەی بەرنامە ناڤۆکییەکانی ئێران بەدەر لە سنوورەکانی ڕێککەوتنەکە. 

«میکانیزمی پەلەپیتکە» بەشی کۆتایی میکانیزمێکی چارەسەریی ناکۆکییەکانی ھاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی بەرجامە کە دەتوانێ بڕیارنامەکانی پێشوی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە گوێرەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ھەڵپەسێردرا بوون، بگەڕێنێتەوە.