تاوتوێ کرانی ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە، تەوەرەی دیداری جەلالی و بۆگدانۆف
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i383614-تاوتوێ_کرانی_ئاڵوگۆڕەکانی_ناوچەکە_تەوەرەی_دیداری_جەلالی_و_بۆگدانۆف
باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ و یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە دانیشتنێکدا گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایان لێکدایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2020 10:09 Asia/Tehran
  • تاوتوێ کرانی ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە، تەوەرەی دیداری جەلالی و بۆگدانۆف

باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ و یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە دانیشتنێکدا گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایان لێکدایەوە.

«کازم جەلالی» باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ و «میخائیل بۆگدانۆف» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیاو نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناڤین، لە دانیشتنێکدا لە بارەی پەیوەندیی دوو قۆڵی، ئاڵوگۆڕە ئاسایشتییەکانی ناوچەکەو بە تایبەت گەڵاڵەی زایونیستیی_ئەمریکیی «سەودای سەدە» وتووێژیان کرد.

جەلالی و بۆگدانۆف لەم دیدارەدا لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی ڕاوێژ و ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە کاروباری دوو قۆڵی و ناوچەیی جەختیان کرد.