دۆزرانەوەی یڕێک چەک و تەقەمەنیی چێکراوی تورکیاو ئیسرائیل لە ناوەندی قەرەباغ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387784-دۆزرانەوەی_یڕێک_چەک_و_تەقەمەنیی_چێکراوی_تورکیاو_ئیسرائیل_لە_ناوەندی_قەرەباغ
بڕێکی زۆر کەرەستەی سەربازی و تەقەمەنی و چەک و چۆڵی چێکراوی ئیسرائیل و تورکیا لەشاری «ستپاناکرت»ی «خانکەندی»ی ناوەندی قەرەباغ دۆزراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 04:15 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی یڕێک چەک و تەقەمەنیی چێکراوی تورکیاو ئیسرائیل لە ناوەندی قەرەباغ

بڕێکی زۆر کەرەستەی سەربازی و تەقەمەنی و چەک و چۆڵی چێکراوی ئیسرائیل و تورکیا لەشاری «ستپاناکرت»ی «خانکەندی»ی ناوەندی قەرەباغ دۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ڕادیۆئەرمەنیی دەرەوەی سنوور، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری نائاسایی دەستەڵاتی خۆی وتەنی کۆماری قەرەباغ ڕایگەیاندووە: ئەو کەرەستەو تفاقەی دۆزراوەتەوە داگری ٦٧٣ ڕۆکێت، موشەک و بۆمبای ھێشوویی چێکراوی تورکیاو ئیسرائیلە کە لەنێو براوە.

سەرھەنگ «کارێن سەرکیسیان» وتووشیەتی: ھێزەکانی فریاکەوتن و ڕزگاریدەری قەرەباغ ھەروەھا خەریکی گەڕانن بە دوای مین و بۆمیای نەتەقیو دا و چالاکیی ڕاماڵینی مینەکان بەردەوام دەکەن.

کێشەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە سەر ناوچەی قەرەباغ لە ساڵی ١٩٨٨ەوە دەستی پێ کراو لە ساڵی ١٩٩٢ پێکدادانی سەربازیی لێ کەوتەوە کە لە ئەنجامی ئەو کێشەیە ناوچەی قەرەباغ و حەوت شارستانی تەنیشتی کەوتەژێر ڕکێفی ھێزەکانی ئەرمینیاوە.

ھەتا ئێستا ڕێکخراوەی نەتەوەکان و زۆرێک لە وڵاتان لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەوڵێکی زۆریان بۆ چەسپاندنی ئاگربڕ لە نێوان یەریڤان و باکو داوە.