تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 17:52 Asia/Tehran
  • روسیا دووھەمین ڤاکسینی کۆرۆناش تۆمار دەکات

سەرۆک کۆماری روسیا رایگەیاند، لە ئێستادا ڤاکسینی دووھەمی روسیا تۆمارکراوە و ڤاکسینی سێھەمیشمان لەڕێگادایە.

بەگوێرەی ھەواڵی میدیاکانی روسیا، ئەمرۆ چوارشەممە ڤیلادمیر پوتین سەرۆک کۆماری روسیا لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ ئەندامانی تیمی حکومەت رایگەیاند، لە ئێستادا ناوەندی «گامالی»ی ئەڵمانیا ڤاکسینی دووھەمی روسیاشی تۆمارکردووە و ڤاکسینی سێھەمیشمان لەڕێگادایە.

پوتین رونیشیکردەوە، ڤاکسینەکە ناوی (ئێپی ڤاک کۆرۆنا)یە و جۆرێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆناش لەلایەن ناوەندی ئەکادیمیای زانستیی  «چوماڤۆک» دروست دەکرێت.

لای خۆشییەوە «تاتیانا گۆلیکۆڤ» جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا کە ڤاکسینە نوێیەکەی بۆ بەکارهێنراوە رایگەیاند، دوای تۆمارکردن، قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینە نوێیەکە دەست پێ دەکات کە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی " ڤیکتۆر" ئەنجامدەدرێت.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکراکرد کە، ٤٠ هەزار خۆبەخش لەتاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە بەشداری دەکەن و لەو ژمارەیەش ١٥٠یان تەمەنیان لەسەرو ٦٠ ساڵەوەیە.

سەرپەیڤ