تشرینی یه‌که‌م 21, 2020 11:23 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ئەرمینیا لە ھەوڵەکانی ئەرێنیی ئێران لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە ھەوڵی ئەرێنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئەھوەنی لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە پێشوازیی کرد.

«نیکۆڵ پاشینییان» سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئێران کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاو بووەوە،وتی: ئێران وەکو وڵاتێکی گرینگی ناوچەکە خاوەنی ڕۆڵ و جێ و شوێنێکی بنەماییەو ئەم ڕۆڵەش دەوانێ ببێتە ھۆی ڕاگیرانی پێکدادانە سەربازییەکان.

پاشینییان وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە کەوتنی گولەھاوەنەکانی لایەنە تێکھەڵچووەکانی کێشەی قەرەباغ لەنێو خاکی ئێران، دڵنیایی دەربڕی کە ئەرمینیا لە ھیچ جۆرە ھەوڵدانێک بۆ زەبرنەکەوتن لە ئێران لە ڕەوتی ئەم کێشەیە کەمتەرخەمی نانوێنێ.

ئێران دوای دەست پێ بوونی پێکدادان لەنێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا، ھەردووک لای بۆ دان بەخۆداگرتن، ئاگربڕو کۆتایی ھاتنی دەستبەجێی دوژمنایەتی و ھەروەھا دەست پێ بوونی دانوستان لە چوارچێوەی ماف و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان بانگێشتن کرد.

سەرپەیڤ