ئامادەبوونی ھێزەکانی پاسەوانی نیشتیمانیی ئەمریکا لە ١٦ ویلایەتی ئەم وڵاتە
بە دەست پێ بوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکاو پەرەسەندنی نیگەرانی لە ھەڵکشانی توندوتیژی، ھێزەکانی پاسەوانی نیشتیمانی چالاکیی خۆیانیان لە ١٦ ئیالەتی ئەم وڵاتە دەست پێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واشێنگتۆن پۆست، فەرماندارانی ١٦ ویلایەتی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ھاوکات لەگەڵ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە زیاتر لە سێ ھەزارو ٦٠٠ چەکداری پاسەوانی نیشتیمانییان لە ھەنگاوێکی پارێزکارانەداو بەمەبەستی بەرپەرچ دانەوەی بشێوییە شیمانەییەکانی دوای ھەڵبژاردن، ھێنایە مەیدانەوە.
ئەرکی ئەم ھێزانە لە چەند بنکەدا دیاری کراوە کە داگری یارمەتی دانی بەرەڤانیی سایبێری، یارمەتیدان لە بنکەکانی دەنگ وەرگرتن و لە سەر ھەست بوون بۆ کاتی سەرھەڵدانی بشێوییەکانی دوای ھەڵبژاردنە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھەزار چەکدار لە ویلایەتی «ماساچۆست»، ٣٠٠ چەکدار لە «ئاریزۆنا»، ٣٠٠ چەکدار لە «ئالاباما» و ژمارەیەکی پرژوبڵاویش لە «فلۆریدا»و «ئێرێگان» و «ئیلینۆی» کارا کراون.
لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە نیگەرانی لە بارەی ھەگەری سەرھەڵدانی تێکھەڵچوون و توندوتیژی لە ڕۆژی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکاو ڕۆژانی دوای ئەوەش بە توندی پەرەی سەندووە.