تشرینی دووه‌م 04, 2020 00:48 Asia/Tehran
  • جارێ چاوەڕوانی ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا مەبن

بەرپرسێکی ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکا ڕایگەیاندووە: جارێ بەم زووانە چاوەڕوانی ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا مەبن، چونکو چەند ڕۆژێکمان پێویستە ھەتا بتوانین بە ئەرخەیانی و دڵنیاییەوە دەرەنجامەکە ڕابگەیەنین.

«کەتی هۆپز» لە بەرپرسانی ویلایەتی «ئاریزۆنا»ی ئەمریکا لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵیی «سکای نیوز»  ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا دەستمان کردووە بە جیاکردنەوەی دەنگەکان، گەیشتوینەتە دو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگ هەتا ئێستا.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لەئێستادا ویلایەتەکەیان و ژمارەیەک ویلایەتی دیکەش سەرقاڵی جیاکردنەوەی ئەو دەنگانەن کە پێشوەخت و لە رۆژانی رابردودا لەرێگەی ئەلیکترۆنی یان راستەوخۆ دراون، بەڵام ئەوەی وا ئاشکرایە ئەمەیە کە، ئەمشەو هەرگیز ئەنجامی کۆتایی راناگەیەندرێت، ئەوەش بەهۆی زۆری و جیاوازی دەنگەکانەوەیە، کە هەم شێوازی دەنگدانەکە جیاوازیی تێدایە، هەم ژمارەی دەنگدەران زۆرە.

بەگوێرەی ئامارەکان، ئەمساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی پێشوەخت دەنگیانداوە بەراورد بە ساڵانی دیکە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردوە لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٦ لەسەدا ٧٢ی هاوڵاتیان پێشوەخت دەنگیان دابوو، هۆکارەکەش بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤیدی-١٩ دەگەڕێتەوە. تا ئێستاش لە سەرجەم ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە بنکەکانی دەنگدان بە ڕوی هاوڵاتیاندا کراوەن. کاتژمێر ٦ی بەیانیی ئەمڕۆ بە کاتی خۆجێیی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا دەستی پێکردو ھەتا ئەم کاتە دەرکەی بنکەکان بۆ دەنگدەران لە سەر پشتن.

سەرپەیڤ