تشرینی دووه‌م 04, 2020 08:09 Asia/Tehran
  • دەرەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، سەرکەوتنی «ترەمپ» لە فلۆریداو «بایدێن» لە نیۆیۆرک

دەرەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا دەربڕی سەرکەوتنی ترەمپ و بایدێن بە ڕیز لە دوو ویلایەتی گرینگی فلۆریداو نیۆیۆرک دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکاو پاڵێوراوی کۆماریخوازان لە ویلایەتی فلۆریدا کە ٢٩ «دەنگی  ئلێکتراڵ»ی ھەیە سەر کەوت.

«جۆبایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکانیش لە ویلایەتی نیۆیۆرک دا کە ٢٩دەنگی «دەنگی  ئلێکتراڵ»ی ھەیە سەرکەوتنی مسۆگەر کردووە.

«بایدێن» ھەتا ئەم ساتەی ژماردنی دەنگەکان، لە ویلایەتەکانی نیۆیۆرک، ئیلینۆی، ڤیرجینیا، مریلەند، نیۆجیرسی، رود ئایلەند، دلاویر، کنتیکێت، ماساچۆسێت و ڤێرمۆنت سەرکەوتنی مسۆگەر کردووە.

ترەمپیش ھەتا ئەم ساتە لە ویلایەتەکانی ئۆکلاهاما، ئارکانزاس، می‌سی‌سی‌پی، ئالاباما، تنێسی، کنتاکی، ڤیرجینای ڕۆژئاوایی، نبراسکا، وایۆمینگ، داکوتای باکووری و داکوتای باشووری و کارۆلینای باشووری سەرکەوتوو بووە.

بەم پێیە دەرەنجامی ژماردنی بەرایی دەنگەکانی پەنجاو نۆھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا دەربڕی وەپێش کەوتنی «جۆ بایدێن» لە «ترەمپ»ە لە ڕووی مسۆگەر کردنی دەنگەکانی «ئلێکتراڵ کالێج»ەوە.

«جۆ بایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکان ھەتا ئێستا ١٣١  دەنگی «ئلێکتراڵ کالێج» و «دۆناڵد ترەمپ» سەربە کۆماریخوازانیش ١١٤ دەنگی «ئلێکتراڵ کالێج»یان دەست خستووە.

لە سیستێمی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکادا، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە ھۆی ئەندامانی «ئلێکتراڵ کالێج» ەوە کە ژمارەیان ٥٣٨ کەسە ھەڵدەبژێردرێت نەک دەنگی ڕاستەخوخۆی خەڵکی ئەم وڵاتە.

لەم ڕەوتەدا ھەر پاڵێوراوێکی سەرۆک کۆمارەتی بۆ سەرکەوتن لە ھەڵبژاردن دا دەبێ لانیکەم ٢٧٠ دەنگی «ئلێکتراڵ» مسۆگەر کات و ئەگەر ببن بە ھاوتەریب ئەوسا ئەوە کۆنگرێسی ئەمریکایە کە کەسی سەرکەوتوو ھەڵدەبژێرێت.

سەرپەیڤ