تشرینی دووه‌م 04, 2020 14:01 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژی ترەمپ لە نیۆیۆرک

نەیارانی ھەڵاواردنی ڕەگەزی ھاوکات لەگەڵ بەردەوامیی ژماردنی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لە نیۆیۆرک دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، دەستەیەک لە ناڕازییانی چالاک کە خوازیاری کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمارن، لە نزیکی پارکی مەیدانی «یۆنیۆن» بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین خڕ بوونەوە.

کۆمەڵێک لە ھەڵسوڕاوان پارچەنووسگەلێکیان بۆ داکۆکی لە بزوتنەوەی «گیانی ڕەش پێستەکان گرینگە» بەرز کردبووەوە. دەیان کەس لەوانە ڕۆژنامەنووسان و یەکێک لە ڕێبەرانی ناڕەزامەندییەکان قۆڵبەست کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دۆخی گەورەترین شاری ئەمریکا تێکچڕژاوە. ئامادە بوونی ھێزەکانی ئاسایشت لە شەقامەکان توندتر بووەتەوەو چەندین تاوەرو بینا لەوانە تاوەرەکەی ترەمپ داخراون و پۆلیسیش بە کۆپتەر چاودێریی ڕەوشتەکە دەکات.

لە واشێنگتۆنیش دەستەیەک لە ناڕازییان بە ڕێپێوان لە شەقامەکاندا دروشمیان ھەڵدا: «نە بایدێن و نە ترەمپ، ئیدی سەرۆک کۆمارمان ناوێت».

ژماردنی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی بەردەوامەو بە پێی ڕاپۆرتی فەکس نیوز «جۆبایدێن» ھەتا ئێستا  سەدی ٤٩ پۆیینت ٧ی دەنگەکانی خەڵکی ھێناوەو ترەمپیش سەدی ٤٨ پۆیینت ی دەنگەکانی مسۆگەر کردووە.

سەرپەیڤ