کشانەوەی فەرەنسا لە ھەڵوێستی دژی ئیسلامیانەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389008-کشانەوەی_فەرەنسا_لە_ھەڵوێستی_دژی_ئیسلامیانەی
وە زیری کاروباری دەرەوەی فەرەنسا، لە کشانەوەیەکی ئاشکرادا لەمەڕ لە ھەڵوێستی دژی ئیسلامیانەی کاربەدەستانی فەرەنسی ، بانگەشەی کرد کە شەڕی فەرەنسا لەگەڵ تیرۆریزم و ئایدۆلۆژیای توندئاژۆیانەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2020 07:59 Asia/Tehran
  • کشانەوەی فەرەنسا لە ھەڵوێستی دژی ئیسلامیانەی

وە زیری کاروباری دەرەوەی فەرەنسا، لە کشانەوەیەکی ئاشکرادا لەمەڕ لە ھەڵوێستی دژی ئیسلامیانەی کاربەدەستانی فەرەنسی ، بانگەشەی کرد کە شەڕی فەرەنسا لەگەڵ تیرۆریزم و ئایدۆلۆژیای توندئاژۆیانەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، «ژان ئێڤ لۆدریان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ف ەرەنسا کە سەردانی مەغریبی کردووە، لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «ناسر بوریتە» ھاوتای مەغریبیی خۆی وتی: شەڕی فەرەنسا لەگەڵ ئایسینی ئیسلام کە جێگای  ڕێزی دەزاتنێت، نییە، بەڵکو دژی تیرۆریزم و ئایدۆلۆژیای توندئاژۆیانەیە.

لۆدریان وتیشی:فەرەنسا ڕێزی ھەیە بۆ ئیسلام .

وتەکانی سوکایەتی کارانەو دژی ئیسلامیی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ داکۆکی لە بەردەوامیی بڵاو بوونەوەی کاریکاتێری سوکایەتیکەرانە بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) ڕق و توڕە بوونی موسڵمانانی جیھانی لێ کەوتەوە.