سکاڵای ڕەش پێستەکانی ویلایەتی «میشیگان»ی ئەمریکا دژی ترەمپ
کۆمەڵێک لە ڕەش پێستەکانی ویلایەتی «میشیگان»ی ئەمریکا لە بەر ھەنگاوەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەمەڕ بەتاڵ کردنەوەی دەنگی شارومەندانی ئەفریقی_ئەمریکی سکاڵایان لە دژی بەرز کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «ئەی بی سی نیوز» کۆمەڵێک لە ڕەش پێستەکانی ویلایەتی «میشیگان»ی ئەمریکا ڕایانگەیاند: لە «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەو ستافی ھەڵبژاردنەکەی لە بەر ھەوڵەکانیان بۆ بەتاڵ کردنەوەی دەنگی شارومەندانی ئەفریقی_ئەمریکی بە مەبەستی شکاندنەوەی دەرەنجامی ھەڵبژارنەکان بەلای ترەمپ، سکاڵایان دەربڕیوە.
بە پێی ئەم دادخوازییە، تەوەرەی سەرەکیی ستراتژیای ترەمپ و ھاریکارەکانی بەتاڵ کردنەوەی دەنگەکان لەو شارانەدا بووە کە زۆرینەی دانیشتووانی ڕەش پێستن.
لە دادخوازییەکەدا ھاتووە: تاوانی ستافەکەی ترەمپ ھەوڵدان بۆ گۆڕینی دەرەنجامی ھەڵبژاردن لە ویلایەتی میشیگان و ھەڕەشەوگوڕەشە لە کاربەدەستە خۆجێیی و ویلایەتیەکانە بۆ ناچار کردنیان لەمەڕ گۆڕینی کارگێڕانی بنکەکانی ھەڵبژاردن.