کانونی یه‌که‌م 14, 2020 23:14 Asia/Tehran
  • زیاتر له 50 کەسایەتی و کاربەدەستی پێشووی ئەمریکی داوای گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی دەکەن

زیاتر لە 50 کەسایەتی و کاربەدەستی پێشووی ئەمریکی ، لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری گەڕانەوەی حکومەتی دواتری ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران بوون .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، زیاتر لە 50 کەسایەتی و کاربەدەستی پێشووی ئەمریکی رۆژی دوشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە حکومەتی دواتری ئەمریکیان ویستووە بە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی مەترسی تێکھەڵچوون لە گەڵ ئێران کەمبکاتەوە . 

نوسەرانی نامەکە بێ ئاماژە بە سیاسەتە دژە ئێرانیەکان و بەڵێنشکێنیەکانی کاربەدەستانی کۆشکی سپی ، خوازیاری ئەوە بوون کە حکومەتی دواتر لە واشنگتۆن پێوەندی فەرمیی لە گەڵ ئێران ببوژێنێتەوە . 

نووسەرانی بەیاننامەکە بێ ئاماژە بە رۆڵی ئاژانسە سیخوڕیەکانی ئەمریکا و ئیسراییل لە تیرۆری شەھید موحسین فەخری زادە زانستوەری ناڤۆکی و بەرگریی ئێران ، بانگەشەی ئەوەیانکرد ئەم بابەتە مەترسیی تێکھەڵچوونی زیاتر کردووە . 

سەرپەیڤ