پێداگریی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی 1+4 لەسەر پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکی
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی 1+4 لە کۆبوونەوەی خۆیان دا ، جەختیان کردەوە لەسەر پاراستنی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تاقمی 1+4 لە گەڵ جۆزێپ بورێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا لە کۆتایی دانیشتنی ئەمڕۆ دوشەممەی خۆیان لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پێداگری لەسەر بەڵێنی خۆیان بۆ پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکی ، رایانگەیاند بڕیارنامەی 2231 ھەروا لە جێی خۆیەتی .
دانیشتنی نافەرمیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی 1+4 ( ئاڵمان ، فەڕنسە ، بەریتانیا ، روسیا و چین ) بە ئامادەبوونی جوزێپ بورێڵ بەڕێوەچوو و لە کۆتایی دا بەیاننامەیەکی ھاوبەش دەرچوو .
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی 1+4 ، لەسەر رۆڵی گرنگی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی جەختیان کردەوە . وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی 1+4 ، بۆجارێکی دیکە مخابنی قوڵی خۆیان لە کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنی ناڤۆکی دەربڕی .