گڵۆپی سەوزی مایک پێنس بۆ وەلانانی دۆناڵد ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391444-گڵۆپی_سەوزی_مایک_پێنس_بۆ_وەلانانی_دۆناڵد_ترەمپ
جێگری سەرۆکی ئەمریکا کاراکردنی ھاوپێچی 25 ی دەستووری بۆ وەلانانی ترەمپ بە دوور نەزانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2021 07:30 Asia/Tehran
  • گڵۆپی سەوزی مایک پێنس بۆ وەلانانی دۆناڵد ترەمپ

جێگری سەرۆکی ئەمریکا کاراکردنی ھاوپێچی 25 ی دەستووری بۆ وەلانانی ترەمپ بە دوور نەزانی .

بە پێی راپۆرتی سی ئێن ئێن ، مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا کاراکردنی ھاوپێچی 25 ی دەستووری بۆ دوورخستنەوەی دۆناڵد تەرەمپ لە دەسەڵات بە دوور نەزانی و گوتی : بێتوو پڕکێشیەکانی سەرۆک کۆمار زۆرتر بن ڕەنگە پەنا بباتە ئەم ڕێگایە . 

لە ھەمان کات دا سەرچاوە ئاگادارەکان رایانگەیاند ، مایک پێنس بەنیازە لە ئاھەنگی سوێندخواردنی جۆی بایدن سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەم وڵاتە لە بیستی ژانیڤەری دا بەشداری بکات . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا گوتبووی لە ئاھەنگی سوێندخواردن دا بەشداری ناکات . 

بایدێنیش لە وڵام دا ، ئەم بڕیارەی ترەمپی بە شەرمەزاری بۆ ھەموو دونیا زانی و گوتی  ئەەی کە ترەمپ بەنیازە لە ئاھەنگی سوێند خواردن دا بەشداری نەکات رووداوێکی باشە .