کانونی دوھەم 12, 2021 07:17 Asia/Tehran
  • بایدێن: ترەمپ ئیدی نابێ لە سەر دەستەڵات بمێنێتەوە

سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئەمریکا لە سەر پێویستیی وازھێنانی ھەرچی خێراتری سەرۆک کۆماری ماوەبەسەر چووی ئەم وڵاتە پێی داگرت.

«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئەمریکا  لە سەر پێویستیی وازھێنانی ھەرچی خێراتری «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ماوەبەسەر چووی ئەم وڵاتە پێی داگرت و وتی: ھێرشبەرانی سەر کۆتگرێس دەبێ لێپێچینەوەیان لێ بکرێت و وەڵامدەرەوە بن.

لایەنگرانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ماوەبەسەر چووی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە «شەشەمی ژانویە» لە پاش ھەڵکوتانە سەر کۆنگڕێسی ئەم وڵاتە دەستیان گرت بە سەری داو بۆ چەند کاژێرێک بە سەری دا زاڵ بوون.

لە ڕەوتی ئەم ھێرشەدا لانیکەم پێنج کەس لەوانە ئەندامێکی ھێزی پۆلیس کوژران.

سەرپەیڤ