ئامادەبوونی ترامپ لە ھەڵبژاردنەکانی 2024 ی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i393254-ئامادەبوونی_ترامپ_لە_ھەڵبژاردنەکانی_2024_ی_ئەمریکا
تەوەری یەکەم وتاردانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە یەکشەممەی داھاتوودا ئامادەبوون لە ھەڵبژاردنی 2024 وەک یەکێک لە بەربژارەکانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2021 16:09 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی ترامپ لە ھەڵبژاردنەکانی 2024 ی ئەمریکا

تەوەری یەکەم وتاردانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە یەکشەممەی داھاتوودا ئامادەبوون لە ھەڵبژاردنی 2024 وەک یەکێک لە بەربژارەکانە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، جەیسۆن میلێر ، راوێژکاری باڵای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گوتی : وتاری ترامپ لە 28 ی شوبات لە جڤینی کۆنفڕانسی ھەنگاوی سیاسی پارێزکار ، نمایشی دەسەڵاتە و پێشان ئەدات پارتی کۆماریخوازی لەدەستدایە . 

 بەپێی ئەم راپۆرە ، راوێژکارانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئەم حەوتەیە لە فلۆریدا چاویان بە ترمپ دەکەوێ تا داڕشتی دێزاینێک بۆ ھەڵبژاردنی نێوان دەورەیی لە ساڵی 2022 دروست بکەن . 

ترامپ حەوتەی رابردوو دوای بێتاوان دەرچوون لە دادگای لێپێچینەوەی ئەنجوومەنی پیران ، بە بەڵێنی دەرکەوتن بە روانگەیەکی روون بۆ دواڕۆژی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا لە بارەی گەڕانەوەی بۆسەر گۆڕەپانی سیاسەت گوتی : کاری زۆری لەپێشدایە .