جەختی ڕاوێژکاری «ئەشرەف غەنی» لە سەر بەردەوامیی حکومەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394962-جەختی_ڕاوێژکاری_ئەشرەف_غەنی_لە_سەر_بەردەوامیی_حکومەتی_ئیسلامی_لە_ئەفغانستان
ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بۆ کاروباری سیاسی و ئاسایشتی لە سەر بەردەوامیی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لەم وڵاتە پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2021 02:47 Asia/Tehran
  • جەختی ڕاوێژکاری «ئەشرەف غەنی» لە سەر بەردەوامیی حکومەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان

ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بۆ کاروباری سیاسی و ئاسایشتی لە سەر بەردەوامیی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لەم وڵاتە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «موحەممەد موحەقیق» ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بۆ کاروباری سیاسی و ئاسایشتی وتی: بۆ پەیڕەو کردنی خواستی گەلی موسڵمانی ئەفغانستان، حکومەتی ئەم وڵاتە دەبێ ھەروا کۆماری ئیسلامی بێت.

«موحەممەد موحەقیق» وتیشی: یاسای و ڕێسای ئەفغانستان وەک لە یاسای بنەڕەتیی ئێستادا ھاتووە، دەبێ لە سەر بنەمای فێرکارییەکانی ئیسلامی بێت و دەنگی خەڵکیش لە ھەموو بوارێکدا بکرێتە پێوەر.

ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی پێکھاتنی حکومەتێکی یەک لایەنە لەم وڵاتنەدا وتی: چڕ بوونەوەی دەستەڵات دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی گەندەڵی.