ئۆلیانۆف: ئامانجی سەرەکیی دانیشتنەکەی ڤییەنا، بووژاندنەوەی ھەرچی خێراتری بەرجامە
نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا، ڕایگەیاند: دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا بووژاندنەوەی ھەرچی خێراتری ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییەیە.
«میخائیل ئۆلیانۆف» نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ڕووسیا ٢٤» وتیشی: دوای بەڕێوە چوونی دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا لە ڕۆژی سێ شەممە، چاوەڕوانی دەرھاویشتەی ئەرێنیی لێ دەکرێت.
ھەژدەھەمین دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادە بوونی شاندگەلێکی سەربە تاقمی وڵاتانی چوار کۆ یەک و ھەروەھا ئێران لە ڤییەنای پێتەختی نەمسا بەڕێوە چوو.
سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئێران لە ئەستۆی «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بوو ، «ئێنریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپاش بە نوێنەرایەتیی لە لایەن ئەم یەکێتییەوە بەشداریی دانیشتنەکەی کرد بوو.