نیسان 08, 2021 10:25 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا بەرامبەر بە دانیشتنەکەی ڤییەنا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا بەرامبەر بە دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا کاردانەوەی لە خۆی پیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «کریستۆفێر برگر» وتەبێژی وەزارەتی کاروبازری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە  لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ڤییەنا بانگەشەی کرد، پێویستە ئێران بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە ڕاپەڕێنێ و ھاوکات ئەمریکاش دەبێ بایکۆتەکانی ھەڵوەشێنێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی کاروبازری دەرەوەی ئاڵمانیا دانیشتنەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجامی لە ڤییەنا بە دەرفەتێکی ڕاستبینانە بۆ بەرجام زانی.

ھەژدەھەمین دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادە بوونی شاندگەلێکی سەربە تاقمی وڵاتانی چوار کۆ یەک و ھەروەھا ئێران لە ڤییەنای پێتەختی نەمسا بەڕێوە چوو.

سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئێران لە ئەستۆی «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بوو ، «ئێنریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپاش بە نوێنەرایەتیی لە لایەن ئەم یەکێتییەوە بەشداریی دانیشتنەکەی کرد بوو.

سەرپەیڤ