له ساڵ دا 38 ھەزار ئەمریکی بە چەکی گەرم دەکوژرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395470-له_ساڵ_دا_38_ھەزار_ئەمریکی_بە_چەکی_گەرم_دەکوژرێن
دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئێستا گشتداگربوونی توندی و تیژی بە شێوەی کوشتن بە چەکی گەرم بەرۆکی ئەمریکای گرتووە بە جۆرێک کە جۆبایدن خوازیاری چارەسەریی ئەم کێشەیە لە وڵات دا بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2021 19:00 Asia/Tehran
  • له ساڵ دا 38 ھەزار ئەمریکی بە چەکی گەرم دەکوژرێن

دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئێستا گشتداگربوونی توندی و تیژی بە شێوەی کوشتن بە چەکی گەرم بەرۆکی ئەمریکای گرتووە بە جۆرێک کە جۆبایدن خوازیاری چارەسەریی ئەم کێشەیە لە وڵات دا بوو .

بە پێی راپورتی سی ئێن ئێن ، بە گوێرەی ئاماری ساڵانە زیاتر لە 38 ھەزار کەس لە ئەمریکا لەسەر توندی و تیژی بە چەکی گەرم دەکوژرێن و ئەوە بە مانای ئەوەیە کە لە رۆژدا 100 ئەمریکی لەم وڵاتە بە چەکی گەرم دەکوژرێن . 

ئەمریکا یەکێک لە پڕچەک ترین شارومەندانی جیھانی ھەیە کە خاوەنی 393  میلیۆن پارچە چەکی گەرمن و بەم جۆرە ، ھەر شارومەندێکی ئەمریکا لانیکەم یەک جار ئەزموونی رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ توندی و تیژی بە چەکی گەرمی ھەیە . 

ئەم کەناڵە گوتیشی : سەتی 51 ی خۆکوژیەکان لە ئەمریکاش بە چەکی گەرم بووە . 

ھاوپێچی دوھەمی یاسای بنەڕەتیی ئەمریکا ، مافی ھەڵگرتن و راگرتنی چەکی بە فەرمی ناسیوە .