بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام
نیسان 27, 2021 07:03 Asia/Tehran
کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام، بە ئامادە بوونی شاندەکەی ئێران و نوێنەرانی تاقمی چوارو یەک بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادە بوونی شاندەکانی ئێران و تاقمی چوارو یەک «ئاڵمانیا،فەرەنسا، برینانیا و ڕووسیاو چین و نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە شاری ڤییەنای پێتەختی نەمسا بەڕێوە دەچێت..
سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئێران لەم کۆبوونەوەیەدا لە ئەستۆی «سەیید عەبباس عەراقی» یاریدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی دەبێت.
شاندەکەی ئێران دوێنێ دووشەممە بەرەو ڤییەنا وەڕێ کەوت.
وەزارەتی کتروباری دەرەوە ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دا ھیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکادا ناکرێت.