ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیھان دا گەیشتە ١٥٢ ملیۆن کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395943-ژمارەی_تووشبوون_بە_کۆرۆنا_لە_جیھان_دا_گەیشتە_١٥٢_ملیۆن_کەس
‌ بە گوێرەی دوایین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٥٢ ملیۆن حاڵەت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2021 10:52 Asia/Tehran
  •  ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیھان دا گەیشتە ١٥٢ ملیۆن کەس

‌ بە گوێرەی دوایین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٥٢ ملیۆن حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١٥٢ ملیۆن و ٨٦ هەزار و ٧٩١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سێ ملیۆن و ١٩٥ هەزارو ٨٩٠ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٢٥ ملیۆن و ٧٧٧ هەزار و ٤٥٨ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریکا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاکەی تێدا تۆمارکراوە، تا ئێستا له‌و وڵاته‌ ٣٣ ملیۆن و ١٠٣ هه‌زار و ٩٧٤ که‌س تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٩٠ هه‌زار و ٥٥ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.