کرملین : کۆنتڕۆڵی چەکەمەنی بابەتی سەرەکیی دیداری پوتین و بایدن دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i396816-کرملین_کۆنتڕۆڵی_چەکەمەنی_بابەتی_سەرەکیی_دیداری_پوتین_و_بایدن_دەبێت
وتەبێژی سەرۆک کۆماریی روسیا رایگەیاند ، کۆنتڕۆڵی چەکەمەنی و سەقامی ستراتژیکی جیھان بابەتی سەرەکیی دیداری ڤلادیمیر پوتین و جۆ بایدن سەرۆک کۆمارانی روسیا و ئەمریکا دەبێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2021 20:06 Asia/Tehran
  • کرملین : کۆنتڕۆڵی چەکەمەنی بابەتی سەرەکیی دیداری پوتین و بایدن دەبێت

وتەبێژی سەرۆک کۆماریی روسیا رایگەیاند ، کۆنتڕۆڵی چەکەمەنی و سەقامی ستراتژیکی جیھان بابەتی سەرەکیی دیداری ڤلادیمیر پوتین و جۆ بایدن سەرۆک کۆمارانی روسیا و ئەمریکا دەبێ .

دیمیتری پسکۆف سەرۆکی روسیا رۆژی یەکشەممە لە بەرنامەی سیاسیی (مسکۆ - کرملین - پوتین) لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی یەکی روسیا گوتی : پرسی کۆنتڕۆڵی چەکەمەنی بابەتی سەرەکیی لە دیداری سەرانی روسیا و ئەمریکا لە کاتی بەڕێوەچونی وەھا دیدارێک دەبێت . 

بە وتەی پسکۆڤ ، روسیا پێشکەوتووترین ھێزی ستراتژیکی لە ئاستی جیھان دا ھەیە . ئاساییە ئەم ھێزە دەستبەرکەری دابینکردنی سەقام دەبێت چونکە ھۆکاری پێشپێگرانەیە . 

وتەبێژی کرملین گوتیشی : سەقامی ستراتژیک بەشی جیانەکراوەی دانوستانەکانی روسیا و ئەمریکایە ، ئەم پرسانە دەبێ لە ئاستی جیاجیادا تاووتوێ بکرێن . 

 سەقامی سراتژیک بابەتەکانی ھاوپێوەند بە چەکەمەنی موشەکیی و ستراتژیک دەگرێتەبەر .